شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ناوی مانگە کوردیەکان و دووڕی ساڵ سەبارەت: ٢٠٢٦/٥/٣ - نووسین: سەعید سەدیق بەهار داهات بە شادی، بوو بە جەژنن و پشوو لە خاکەلێوە سەوزە دەشت و دەری ڕەنگین بوو مانگی گوڵان جیهانمان، دەبێتە باخی ڕەنگین لە جۆزەردان دروێنە دەست پێ دەکا هەرەوەزین هاوین گەرمای توند و تیژ تیشکی خۆری هێناوە لە پووشپەڕدا زەرد دەبێ، هەرچی سەوزە و گیاوە گەلاوێژ ڕوو دەنێتە فێنکیی مژدەی لە ڕێیە خەرمانان خەل و خەرمان، وا لە زێڕی نێو جێیە پایز دێت و ڕەنگ دەگۆڕێ، ڕەنگی زێڕین دەپۆشێ لە ڕەزبەردا ترێ ی ڕەز، شەهد و تام دەفرۆشێ لە گەڵاڕێزاندا دار، گەڵای زەردی دەوەرێ لە سەرماوەرزدا فێنکی، ڕوو لە کڕێوە دەکرێ زستان هات و سپی‌پۆش دونیا بوو بە بەفرستان لە بەفرانبار ڕوو دەدات، سۆڵە و کڕێوەی زستان لە ڕێبەندان ڕێ دەگیرێ، بەفر دەبێتە بەربەست لە ڕەشەمێ زستانە، توند و قورس و بێ‌ هەست. تێبینی // مانگە کوردیەکانم بەپێی وەرزەکان لەم شیعرەدا کۆکردۆتەوە بە هیوام جێی ڕەزامەندیتان بێت. ++++++++++++++++++++++