شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: قەڵادزێ برینێک لە مێژوودا سەبارەت: ٢٠٢٤/٤/٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق لە ساڵڕۆژی مەرگی باراندا قەڵادزێ بوو بە نیشتمانی خوێن و با ئەو ڕۆژەی ئاسمان لە جیاتی نمە ئاگر و تفت و دووکەڵی بەسەردا باری دوژمن ویستی لە ڕێی ئاگرەوە ناوی کورد و نیشانی شار بکوژێنێتەوە بەڵام نەیزانی هەر دڵۆپە خوێنێکی شەهید دەبێتە ناسنامەیەک و هەرگیز نافەوتێ سڵاو لەو شارە پڕ لە زام و شکۆیە کە هێشتا بۆنی ئازادیی لێدێت ++++++++++++++++++++++