شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئەنفال سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/٤/١٤ - نووسین: سەعید سەدیق پێم بڵێن چ نەتەوەیەک ئاوای لێکراوە؟ وەک کورد بێباکانە بە ئاگر سوتێنراوە هەرگیز لاشەی مرۆڤ بەسەگ خوراوە یا پاکیزەی جوان و هەرزەکار فرۆشراوە ئەی لادێ و گوندی وڵاتان خاپورکراوە! مەڕ و ماڵاتی بەتالان براوە و سەربڕاوە ئەی ئەزانن گیاندار و باڵندە قڕ کراوە! هێلکە و بەچکەیان لە هێلانەدا جێماوە ئەی ئەزانن دارو درەخت تێکڕا سوتاوە! سەرچاوەی ئاوو کانیەکانیش وشککراوە ژینگەی وڵاتیش بۆنیکردووە و پیسکراوە ئاسمانیش وەک جاران نەماوە و گۆڕاوە هەموو ئەو کارانە کێ بووە ئەو بەدناوە؟ لەلایەن ڕژێمێکی دڕندەوە بووە و کراوە حزبی بەعس بووە کە گۆڕ بەگۆڕ کراوە لە دنیادا دەنگی داوە و ناویشی زڕاوە کرا بە پەندی زەمانە و لێک هەڵوەشاوە بابڕوا ئیتر هەرگیز جارێکی تر نەیەتەوە ئەو زامو و برینانە تا ئەبەد بیر ناچنەوە داخەکەم میللەتی ئێمە ئەنفال کراوە بە پێی ئایەتی قورئان بەو دەردە براوە. ++++++++++++++++++++++