شاعیر: شێخ سەلام
کتێب: چوارینەکانی خەییام
سەرناو: نەکەی تۆ تەوبە لە مەستی بکەی
سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena

٢٣

نەکەی تۆ تەوبە لە مەستی بکەی
چونکە لەو تەوبە سەد تەوبە ئەکەی
گوڵ گەشە بکا، بولبول بخوێنێ
تۆ و پیاڵە و شەراب، شیشە و جامی مەی 
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »

لە مەی گەر تۆبە بکەی نادانی
سەد تۆبە بکەی هەر پەشیمانی
گوڵ یەخەی دڕا بولبول ناڵانی
جا تۆ چۆن تۆبە بە حەق ئەزانی
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. »

نەکەی تۆبە کەی لە مەی تا هەیە
تۆبە سەد تۆبەی بە دوادا هەیە
گوڵ کراس بدڕێ و بلبل بخوێنێ
لە کاتی وادا تۆبە کوا هەیە؟ ! 
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »

چۆن تۆبە لە مەی دەکەی هەتا مەی مابێ؟ ! 
ئەو ڕۆژە مەخۆرەوە کە پەیدا نابێ
نەخوازە بەهار و چیمەن و دیمەنی گوڵ
تۆبەی چی؟ هەزار تۆبە لە تۆبەی وا بێ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »

توبه مکن از مِی! اگرت مِی باشد
صد توبهٔ نادمیت در پی باشد
گل جامه‌دران و بلبلان ناله‌زنان
در وقت چنین، توبه روا کی باشد؟ ! 
«خیام»

++++++++++++++++++++++