شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: پیرۆزبایی پیرۆزبێ یادی بون و ژیانت ‎ئاسودەیی بئ میوانی گیانت ‎ببورە كەوا دورم ناتوانم ‎پێتی ببەخشم دیاری لێوانم ‎ئاواتی كۆن و دێرینم وایە ‎تۆ ئاسودەبی لە ئەم دنیایە ‎پیرۆزبێ یادی لە دایك بونت ‎هێندەی هەنگاوی ڕێی هات و چونت ‎دیاریم دڵێكە پڕ پڕە لە خۆت ‎هەر ئەوەم شك برد كە بینێرم بۆت ‎تۆ ئاسودەبە و من وێل و خەمبار ‎لێت پیرۆز دەکەم ڕۆژی هەزار جار ++++++++++++++++++++++