شاعیر: شاھۆ
کتێب: دیوانی شاهۆ
سەرناو: بەخوا بێ ڕیا ھەواخواتم
سەبارەت: بۆ شێخ عوسمانی شێخ عەلادین

بەخوا بێ ڕیا ھەواخواتم
تالبی ئیحترامی دەرگاتم


ئارەزوومە ببی بە شاھی جیھان
شایقی شەعشەعەی تەجەللاتم


لەعومی سولالەیی عومەری
عاشقی خوڵق و خوویی ئەعلاتم


بەدڵ و گیان بە وێنەی بوڵبوڵ
ئارەزوومەندی ماھی سیماتم


وەکوو مورغی قەفەس منی بێ دڵ
بەستەیی داوی میھر و سەوداتم


شەو و ڕۆژ من بە یادی ڕوویی تۆ
دڵی پڕ ناڵە و مەقاماتم


بەستە وێژە لە ھیجری تۆ شاھۆ
ھەر دەڵێ ئاخ لە ھیجری تۆ ماتم

++++++++++++++++++++++