شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: جەژنم غەمە یاخود ئەسەف بادەم تاڵە وەک زەهری مار جەژنم غەمە، یاخود ئەسەف، بادەم تاڵە وەک زەهری مار تەن سوختە و دڵ حەزینم لە فیرقەتی یار و دیار تەن زامدار و دڵ سپێرم لە بۆ تەعنەی ڕەقیبانم کونکون بووە جەرگ و دڵم، هەر وەکوو نەی ئەکا هاوار لە ڕاستیدا من کەسێکم لە ناو ئۆردووی دەرد و غەما فەقەت ئەمرۆ بەرزە شانم، فەریق و سپەە سالار ئەوسافی خۆم گەر بەیان کەم لە بۆ ئیوە بە موختەسەر گەە فاعیل و گەە عامیلم، گاهی جامباز لە ناوی شار غەمم زۆرە، غەمی ئێوەش کە بێ مەیلن بۆتە سەربار خوایە دور بن لە موسیبەت، هەم لە بەڵای ڕەبی سەتار دائم ئەڵێم بە ڕۆژ و شەو أسعد الله أیامکم موبارەک بێ لە بۆ ئێوە جەژنی ئەمساڵ هەر وەکوو پار با مەزڵووم یش لە غوربەتا جەژنی غەم بێ و خۆراکی دەرد بێ بەهرە بێ لە دیدارتان هەتا ڕۆژی دیوانی کار ++++++++++++++++++++++