شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئێرەییم دێ سەبارەت: نووسین: بنار ئێرەییم دێ بە کزە بای سارد و ڕچیوی ئێواران کە بەچوار دەورت دەسووڕێ بەو شەقام و توولە رێیەی بە سەریدا ڕێ دەکەی و دەمتاسێنێ ئێرەییم دێ پەشاڵەکەی دەوری ملت لە ئامێزی خۆیت دەنێ بەو ھەموو گوڵ و گەڵایە لە سەر ڕێگات کڕنووش بردوون بۆنی گوڵاوی تۆ دەمژن بەھار ھات و ئاسمان ساماڵ بەھاتنی شکۆفەی یار چەم فێنک و سەوز سەوزە زیباترین نامەی ئیشق وئەوینێ سوور مینا پاکیی ئاوی حەوزە ++++++++++++++++++++++