شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: جەنگ سەبارەت: ٢٠٢٦/٣/٢٨ - نووسین: سەعید سەدیق تکایە دەست لەم جەنگە هەڵگرن دەست لە وێرانی و کوشتن هەڵگرن کامەتان ڕاستن بەدوای ئاشتیەوەن؟ یا بەدوای دەسەڵات و بەرژەوندیەوەن بەدوای مرۆڤ و بەدوای هەستیەوەن نەخێر درۆ دەکەن بەدوای لەناوبردنێوەن ئەوەنیە خەریکە مرۆڤایەتی لە ناو دەبەن لە سایەی ئێوە ڕۆژانە هەزاران دەمرن هەزارانیتریش وا پشت گوێ دەخرێن لە مەترسی و دڵە ڕاوکێدا جێدێڵرێن خەریکە بەیەکجاری ژیان لەناو دەبەن بەم کارەساتە مرۆڤ قەڵاچۆ دەکەن ئەمە کەی ژیانە بۆ چی وا بژین؟ ! ئێمە مرۆڤین هەستەکەین ژیرین نەخێر نەزانی سەر ڕووی زەمینین ئاژەڵی دوا قۆناغی ژییان و ژینین ++++++++++++++++++++++