شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: گوڵ و پەری سەبارەت: ٢٠٢٦/٣/٢٧ - نووسین: سەعید سەدیق گەر گوڵت بینی هیچ مەکە بۆنی؟ چونگە ئەو لە گوڵ خۆشترە بۆنی؟ گوڵ بە ڕەنگ و بۆ خونچەی ژاکاوی ئەو بە ئەگریجە و پەرچەمی خاوی گوڵ بە شنەی با جار جار دەلەرێ ئەو لکەی کەوای لە ئەرز دەخشێ گوڵ کە گەورە بوو خونچەی دەکرێ ئەو لە ژێر سوخمە شەمامەی دەرێ جیاوازی گوڵ و ئەو بۆن و خۆشێکە هەر دووکیان جوانن چاوێکیان لێکە گوڵ ڕەنگاوڕەنگ و هەر یەک ڕەنگێکە ئەویش کە مرۆڤە هەر یەک جۆرێکە گوڵ بەبۆن و ڕەنگ خۆی سەلمادووە لە هەموو شوێنێ خۆی ڕازاندووە ئەویش بە لە نجە وا خۆی نواندووە بە عیشق و جوانی زۆر دڵی بردووە ++++++++++++++++++++++