شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: تۆ دڵخۆش بە سەبارەت: ٢٠٢٦/٣/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق با تۆ دڵخۆش بی چش لە من قەینا گیانم بۆ تۆ بێ گشت سات و کاتا گەر من لە ڕوحا ئە تۆم خۆشبوێ لە هەر شوێنێبی بۆ منیش ئاسا خۆشحاڵم ژیانت وەکو شاژن بێ ئاواتی منە خۆزگەت و بریا ئەوەندە بۆ تۆ دڵ بە پەرۆشم حەزەکەم هەمیشە چاوێکم لێتبا شەوو ڕۆژ بۆ تۆ گریە و زاریمە ناخۆشیەکانت لە جێی برینما من کە مرۆڤبم لەپێش خۆما تۆ هەژمارت دەکەم لە هەموو ژینما لە هەر ڕویەکا خۆم مەغدور ئەکەم تا دڵی سادەت بە موراد دەگا. ++++++++++++++++++++++