شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کێڵگەی ئەوین سەبارەت: ٢٠٢٦/٣/٣ - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو و ڕێزم بۆ تۆی بەڕێزە قامیشی شەکر کڵۆی تەورێزە ئێمە دەبێت پارێزی بکەین لە ژیان هەرچی شیرینیە زیانە بۆ هەموان؟ ئێستا ئەو شەکرە لە جێگەی زەهرە لەگەڵ نان و برنج کە کاربۆهیدرە هەرچی سڵاوە بۆ تۆی ئازیزە؟ دوو وەرزی نامۆن زستان پایزە زستان کڕێوەیە بارانیش پایز چوونە ژوانێ لەگەڵ گوڵ ئازیز تکایە خۆش بژی بەتین و بەهێز من وەکو کێڵگەم تۆش وەکو پەرێز بۆ خۆشی ژییان خۆ بخەرە ئامێز تۆ هەنگوینیت و منیش کاکڵەی گوێز ++++++++++++++++++++++