شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: بەس بوون سەبارەت: نووسین: سۆزە دوور لەناسنامەی ساختە دڵان دوور لە سوڕانەوەی بیرۆکە لە ژاوەژاوی ناوچەوان زایەڵەی نازی دەم بەیان و غەمزەی چاوی شەوان.. لە سترانبێژی خۆش سەدا گڕی گەرمی گەرماوەی دڵان لە ئاپۆڕای جێ تەڕەبار بێ مێهری هەست فرۆشان لەبێزاری بێزاربووان بۆ قەتماغەی دڵەڕاوکێی ئازارەکان لە دەڵەکی قوڕ بۆ دڕک و داڵ بۆ گوڵ بۆ گەڵای سەوز و تەڕی چاو پان دوور لە هەڵبەستەی عیشق و هەڵپەڕکێی زامەکان لە ماندن و نەمان لەداروو نەداری نادیار لە دڵەڕاوکێی فەلەک و چاوشارکێێ ئەستێرە چاوگەشەکان لەخێرابوونی مەستی تێپەڕبوونێ بۆ نێو کۆڵان بۆ کولانەوەی دڵی هەستیاران بۆ خۆشخوان لەگەرمی ھێڵی ئیستیوای دڵی ئەوان ڕاوێژێ خۆشە کە قسە دەکا.. دەساوێژی دەستەچیلکە و دروشمان سا سووتان بوونە بەس بوون……. نەمان بە بۆنەی نەبوونی ئەوان ++++++++++++++++++++++