شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: مامۆستا سەبارەت: بەریتانیا - ١٦-٤-٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق مامۆستا تۆ پیرۆزی هەم وشیار هەم بەڕێزی پڕ شکۆی پڕ مەعریفە وەک مانگە شەوو تریفە تۆی مۆم و چرای ڕوناکی لە هەموو شتێ بێ باکی چۆکت بەدەسەڵات دادا پەردەت لەسەر دز لادا تۆ ماف و موچەت وەرگرت لەهەوڵدان درێغیت نەکرت تا ماوین قەرزداری تۆین بەهۆی تۆوە زمان پڕ گۆین. تێبینی: بابەتێکم لەسەر مامۆستا نوسی لە کۆتایەکەی ئەم هۆنراوەیەم نوسی بەپێویستم زانی ئەم هۆنراوەیە لێرە بڵاو بکەمەوە. ++++++++++++++++++++++