شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: نەردی بەندی تەنیایی سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی ئەلا ئەی شۆخی شیرین زوان بنووسم شێعری دڵداری؟ بە هەنگاوی کچانەی خۆت بسەلمێمە چ ئازادم ئەلا ئەی یاری نازارم وشەی ئۆقرە بخە نێوان ئەوینی جوانی هەمڕاهی و سەدای خۆشی دڵی شادم ئەلا ئە شاگوڵی جوانی بە هەستی گەرمی چاوانت نیگاهی عاشقانەی خۆت بنووسە دەفتەری یادم ئەلا ئەی دارە جوانی دڵ، ئەلا ئەی چارەنووسی بیر بە دڵخۆشی سەدای عشقت بهێنە نێو سەری وادم لە نەردی بەندی تەنیایی بە جفتی شەش ئەهێنێ دڵ شکەستم دا ستوونی بیس کە من بۆ تۆیە فەرهادم ئەلا ئەی گیانی ناسێح و دڵی خۆشی قەڵەم دارم بە ئیمانم ئەوینی تۆ لە مەحشەردا بووە زادم ++++++++++++++++++++++