شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: هەواڵیان هاورد هەواڵیان هاورد لای یاری جوانۆ ‎خەیاڵ و دڵی نەماوە لەلام ‎لە بەرچاوی ئەو وەكو ئەو خەڵكە ‎بەندەیەكی خوام لە شێوەی زەلام ‎نەبیستی ڕاز و هاوار و گریەم ‎نە گوێی داوەتە بێداری شەوم ‎وەك ڕۆژی ڕوناك مەعلوم بوە لای ‎كە وەلی ئاسا دێوانەی ئەوم ‎ئەم بێ منەتی و بێ باكیەی یار ‎تەنها ئەوەیە جوانێ بەناوە ‎بێ ئاگا لەوەی هەزار جوان هەیە ‎ئێستا لە خاكدا خەوێنراوە ‎هۆشت بێتەوە بەر خۆت كچۆڵە ‎نە بۆ تۆ و نەكەس دنیا نامێنێ ‎ڕاكردن بە دوای شتی چێژ بەخشا ‎بەختەوەری زۆر بۆ كەس ناهێنێ ‎هێندە دڵی لاو مەخەرە ژێر پات ‎هەتاكو خۆتیان ژێر پێ نەناوە ‎دوای لە دەست دانی كەسانی بەنرخ ‎پەشێوی دادی كەسی نەداوە ++++++++++++++++++++++