شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ کۆچی باوی هاوسەرم سەبارەت: بەرتانیا - ٢٨/٨/٢٠٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق قەرار بوو بێینەوە یەکتر ببینین ‎ئەجەل ڕێینەدا پێکەوە دانیشین روحت شاد دڵسۆزی هەموان ‎بەداخەوە زوو ڕۆشتی لە ژیان ‎ئاخر بۆ ئەبێ ڕوحت وا وونبێ ‎وا بەبێ دەنگی ڕۆژت ئاوا بێ ‎ئێستا زۆر مابوو بەجێمانبێڵی ‎مە نەمانزانی ئەڕۆی بەوێڵی ‎زۆر بەداخەوە مەرگت گرانە ‎کۆچەکەی تۆ ئازاری هەموانە. ++++++++++++++++++++++