شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: چی بێژم سەبارەت: ٢٠٢٦/١/١٦ - نووسین: سەعید سەدیق چی بێژم و چی نەیەژم؟ هەر چی بێژم هەر ئەییەژم؟ قۆناغی ژیان بەرە و لێژە ئەوەی زیان بەخشە ناییەژم ئەوەی ئەییەژم بۆ گشتییە بۆ گشتیش خراپ نایەژم لە پێناوی مرۆڤایەتی ئەوەی خاسبێ من ئەییەژم بۆ پاک و خاوێنیش لایەنگری یەکەمی ژینگەم لە پێناو ژنان هەوڵ ئەدەم نادادپەروەری لە ناو ئەبەم بۆ مافی مرۆڤ و چەوساوەکان هەر وەک قانع بۆی ئەجەنگم لە پێناو گەلم هەوڵ ئەدەم تا مافیان بەدەست دێنم زۆر پێویستە لە سەرمان ڕاستگۆ بین نەک ئۆباڵمان بۆ ئاشتی و ئازادی تێکۆشین لەگەڵ مرۆڤایەتی هاوڕا بین ++++++++++++++++++++++