شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: چەن شیعرێکی کورد سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق پێت سەیر نەبێ پێت سەیر نەبێت کەوا دوو دژ ئاوا یەک ئەگرێ کە دەست تێکەڵاو ئەکەن متمانەیان پێ ناکرێ بێباوەڕیان دروستکەرە باوەڕداریان دروستکراوە ئایینیش کارتێ فشارە و بازرگانی پێوە ئەکرێ ٢٠٢٦/١/١٠ **** **** **** •••• دوژمن هەرگیز متمانە بە دوژمن مەکەن لە کاتی ئاشتی ئەوان شەڕ ئەکەن بۆ بەرژەوەندی لەگەڵ یەک کۆکن لەگەڵ خودی خۆ ناپاکی ئەکەن ٢٠٢٦/١/٨ **** **** **** **** ڕۆژئاوا هیوای کوردان لە ڕۆژ ئاواوەیە لە بەرخودان و شەڕەڤانەوەیە لە ڕۆژئاواوە شۆڕش هەڵگیرسا دانامرکێتەوە سەرکەوتن بەڕێوەیە ٢٠٢٦/١/١٠ **** **** **** **** بۆ کوردان تکایە دەست لە کوشتنی یەک هەڵگرن وەرن دەست لە ناو دەستکەن و یەکگرن بۆ خۆتان بژین و پشت لە دوژمن بکەن ڕێ ی ئاشتی و ئازادی یەکسانی بگرن ٢٠٢٦/١/١٠ ++++++++++++++++++++++