شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: حاڵی عاشق تۆ كە حەكیمی دەردەداران بی ‎بۆ دەشتی دڵم وەكو باران بی ‎بۆ نایەیتەلام وەكو جاران بی ‎لە ڕیزی مەرد و چاكەكاران بی ‎تۆ كە بۆ دڵم بەوێنەی خوێنی ‎بۆ بەنازەوە نایەی بم دوێنی ‎بەهاربی و نێرگز بۆ ژوانم بێنی ‎وەرزی خەزانم دوایی پێ بێنی ‎تەنها خەیاڵین، عادەتمان وایە ‎دڵدانەوەمان هەر بە تەنیایە ‎ڕاستگۆیی ناخمان بەسەر زار نایە ‎بۆیە عاشقمان حاڵی ئاوایە ++++++++++++++++++++++