شاعیر: شەریف کتێب: ملوانکەی شین سەرناو: خێراب سەبارەت: پێداچوونەوە: خۆشناو لە سەردەمی بەهارێ، شەڕابی دەستی یارێ کە قەترە قەترە مەستی بە سەر دڵا ئەبارێ هەر چەندە نەختێ تاڵە شادی هێنەر ئاوێکە خێرابە نەک شەڕابە، چ وەرگێڕاو ناوێکە ئەوەی کە تینی گیانە دەوای خەمی دڵانە سوێندم بە دەستی ساقی حەرامە شەربەتانە ساقی سا بگرە دەستم، دەرکی مەیخانە کامە؟ پێکەوە جامی پڕ کەین، با هەر بڵێن حەرامە ++++++++++++++++++++++