شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: نەورۆز و جامانە سەبارەت: نووسین: کارزان ‍ نەورۆزە وەرە سەیری چیا و چیمەن وگوڵزار میراتی شەهیدانە گوڵاڵەی لەبی جۆبار بولبول بەچریکەی دەڵێ ڕابوردوە سەخڵەت وا بار و خەتی خوارە، چ  زستان  و چ زۆردار ڕابوردوە ئەو وەرزە لەترسان و لەبرسان ماچ کەین بەهەڵە، دەستی بەخوێن سووری ستەمکار وا داڵی درۆزن دەگەڕێ بۆ کون و کاژێڕ وەک شێتە  کە دەیبا لە هەموو لاوە پەلامار ئەو دێوە شەڕەنگێزە کە بردی کەژەوانمان لای بادی شەماڵی گەلی کورد بۆتە   تکا   کار حەوتاشە بەحەوت ئاشەوە هەر وا  لە گەڕابێ کەژوانی دلێری کچ و کوڕ دەیکەنە  گوڵزار نەمکووت کە ستەم تاوەکوو سەر نابێ درێژەی پێشینە دەڵێن (چل شەوە‌ هەر عومری سەگی هار) ئەی بولبولی بێدەنگی ستەم دەرخەوە نەغمەت مزگێنی بەرە بۆ هەموو گوند و قەسەبە و  شار تا باز و هەڵۆ لەو سەرەوە سەیری چیا کەن قاسپەی لە کەژان بەرزەوە کا با کەوی کۆسار ئەی شاعیری دەمبەستە دەبشکێنە سکووتت دانێ غەزەلێ بیکە   بە   خۆراکی   تەلی  تار بیکەن بەسروودی  نەتەوە، لاوی گەلی کورد ئاوازی لە ئاسۆوە بگاتە چەمی هەوشار ++++++++++++++++++++++