شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: مێلینە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٥/٨/٢٠٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق گوڵە بچکۆلە و پەپولەی نازدار بەخێرهاتی نەک جارێ سەدجار تۆ بەهاتنت شادیت هێناوە بۆ دایە و باوە ژیانت داناوە دڵە چکۆلەکەی یەڵدا و کۆژین تۆ بەختەوەربیت بەتەنیا لەژین کۆرپە جوانەکەی کۆژین و یەڵدا لەبەر خاتری تۆ ژیانیان وەلانا دیاری ئەوانی ئەی جوانتر پەری لەوێنەت نیە خۆت بوکی شاری تەمەندرێژ بی تا هەبی لەژیان بۆ دایە و باوە ببی میهرەبان زۆرت لێ جوانە ئەو مورۆ شینە دەک پیرۆزت بێت دادە مێلینە. تێبینی: ئەم هۆنراوەیەم بۆ کچەکەی کۆژینی کۆژین نوسیوە کاتی لەدایکبوونی. ++++++++++++++++++++++