شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئایا ڕەئی ئێوە چۆنە لەگەڵ ئەم چەمک و کەسایەتیانەدا؟ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٦/١/٥ - نووسین: سەعید سەدیق •ئایا ڕەئی ئێوە چۆنە لەگەڵ ئەم چەمک و کەسایەتیانەدا؟ * لای من ئەو چەمک و کەسایەتیانە مەزن و ئازان بوێر و قوربانی دەرن زانا و بلیمەتن ڕاست و دروستن ڕەوان و جوانن ئەی لای ئێوە چۆنن تکایە سەرنج و تێبینی خۆتان بنوسن بەهیوام هەموتان بەشدار بن لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ ئێوە. * شاعیر * شاعیرم پێ گەورە و بەتوانایە زانا و بلیمەتە کە لە خەمی گەل و نیشتمان و پێشکەوتنیدا بێت لەگەڵ سەردەم و ڕۆشنبیری و نوێ خوازیدا بگونجێت بۆ نمونە وەک شێرکۆ بێکەس بەتایبەتی شیعری نامەیەک بۆ خوا. * وتە * هەموو وتەیەکی پڕ واتا و جوان جوانە لای من کە ئەو وتەیەش ئاخاوتن و وتو وێژە ئەو ئاخاوتن و وتو وێژانەش مەرج نییە شیعر بێ و وەزن و قافیە و سەروای هەبێ گرنگ ئەوەیە جوان و پڕ واتا بێت. * مەلای ئایینی * لای من مەلای ئاینی ئەو کەسەیە کە بوێرە و ڕاست بێژە (حەق بێژە) ڕۆشنبیر و دادپەروەرە زمان پاراوو ڕاستگۆیە و لە ڕاستی بدوێ لانەدا نمونە وەک مامۆستا جاسم کەلاری کە وتی لەگەڵ ملایکە بە کوردی قسە ئەکەم و ئەدوێم کە کوردی نەزانی و لێم تێنەگەیشت لای خوا شکایەتی لێ ئەکەم. * سەرکردە * لای من سەرکردەشم پێ سەرکردە و چاک و باشە لێبوردە و ڕەوایە کە وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە و وڵات بژیت و هەژار و سادە و ساکارتریش بێت لە زۆربەی خەڵکی وڵاتەکەی نمونەی وەک سەرۆکی ئۆرۆگوای (خۆزێ مۆخیکا) کە بە هەژار ترین سەرکردەکانی دنیا هەژمار کراوە و هەر بەهەژاریش مرد. * سەرۆک * ماف پێشل کراو ترین و غەدرو زوڵملێکراو ترین سەرۆکی دنیا (عەبدوڵا ئۆخەلان)ە کە گەلە کۆمەی نێو دەوڵەتی لێکراو درایەوە دەستی دڕەندەترین و نادادپەروەرترین ولاتی دنیا کە تورکیایە کە ئەویش نزیکەی ٢٧ ساڵە ئەو سەرکردەیەی بەند کردووە و تا ئێستاش هەر لە زیندانایە. * ئایین * ئەو ئایین و بیرو باوەارانەشم پێ ڕاست و دروست و جوانن کە خۆیان فەڕز ناکەن و خۆیان فەڕز نەکردووە وە ناڵێن هەر ئەوەی ئێمە ڕاست و دروست و پێشەنگە. * دایک و باوک * ئەو دایک و باوکانەشم پێ دڵسۆز و دادپەروەرن خەمخۆرن و پڕ ئەزموونن کە جیاوازی ناکەن بەگشتی لە نێوان مناڵەکانیاندا و بەتایبەتی کچ و کوڕ لایەنی بێ دەسەڵات و بەشخوراوەکان ئەگرن وەک ئەو باوکەی کە وتی خۆزگە دەستوربایە کە چۆن ژن بۆ کور پەیدا ئەکەیت و بۆی دێنیت ئاواش بۆ کچ ڕێگا بدرایە پیاو پەیدا بکرایە شەربێ ملیۆنێکم لە هەموو کەس زیاتر بۆ پێ ئەدا ئەوەندەم کچەکەم خۆشەوێ. * لە دایک و باوکانیشا * لە دایک و باوکانیشدا لای من دایکانم پێ گەورە و میهرەبان خەمخۆر و سۆزدار ترە لە باوکان چونکە باوەشی دایک ئارامترین و پارێزراو ترین شوێنە لە سەر زەوی کە کۆرپەکەی تێدا ئەخەوێنێت؟ * گەڵ و نەتەوە * ئەو گەل و نەتەوانەشم لە هەموو گەل و نەتەوەکانی تری دنیا پێ ڕاست و دروست و بێ غەل و غەشترن کە تا ئێستا نەگەیشتونەتە لوتکەی دەسەڵات نمونە وەک نەتەوەی کورد و نەتەوەی عەرەبی فەلەستین. * کتێب * کتێبیش بۆ خوێندنەوەیە لە ڕێگەی خوێندنەوەش ئەبیتە مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و پڕ ئەزموون وە سود بەخش ئەبیت بۆ خۆت و دەور و بەر گەل و نیشتیمانەکەت و مرۆڤایەتیش، وە ئەو کتێبەشم لە هەموو کتێبەکانیتر پێ باشترو سود بەخشترە کە باسی خۆشگوزەرانی ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤەکانی کرد بێت بەگشتی وە لەو ڕێگەیەوە ئاسودەیی پێ بەخشیبن. * مرۆڤ * ئەو مرۆڤەشم پێ مەزن و گەورە و دادپەروەرترە کە هەرگیز دەستی نەچوبێتە خوێنی مرۆڤ و ئاژەڵ و زیندەوەرێکەوە و تەنانەت درەختەکانی نەبڕیبێت و هەرگیز برینداری نەکردبن و هەرگیز ژینگەشی پیس نەکرد بێت. * مێشک و دڵی مرۆڤ * لای من مێشک و دڵی مرۆڤیش لە هەموو شتێ جوانترن چونکە خوایان لە نێو دایە و خوایان تێدا ئەبینرێت؟ جەنگ بەڕەئی من جەنگ یەکێکە لە هەرە کارەساتە دژوار و کاولکاری و بێ بەهاکانی ئەم جیهانە لە ژیاندا کە مرۆڤانێکی زۆر تێیدا بونەتە قوربانی. ژیان بێگومان ژیان سەرەتا و کۆتایشی هەیە بەڕەئی من ژیان بۆ مرۆڤەکان بەیەکسانی و بێ جیاوازی دەستەبەر کرایە وە خۆشبوو بەردەوام بوایە و کۆتایی نەبوایە خوا خوا تاک و تەنیایە نە لە کەس بوا و نە لە کەس ئەبێت سەرەتا و کۆتاییشی نیە، هیچ نازانرێ دەربارەی قەبارە و جۆری لاشە و شێوە و شکڵی وە چی ئەخوا و چی ئەپۆشێ؟ ! لە کوێ ئەژی و شێوەی ژیانی چۆنە؟ ! ئایا هەست ناکەی هەر ئەو ئاگاییەیە کە لە نێو مێشک و دڵی من و تۆدایە. ++++++++++++++++++++++