شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: پەندی پێشینان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١٢/٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق پەندی پێشینان هەر وەک گوتراوە کەر لەکوێ کەوتوە کوندە لەکوێ دڕاوە دوژمن زانا بێ نەک دۆستت کەر بێ ئەکرێ لە جێی زانا نەزان حاکم بێ لەگەڵ بێسفەت و سپڵە چاکە نەکەی هەرگیز دەرد و زامی بۆ تیمار نەکەی بێسفەت و سپڵە دوو شتی ناشیرنن وەک ناحەز و دوژمن خۆیان ئەنوێنن بەڵامدا لە بێسفەت سپڵەیی مرۆڤ هەر وەک ڕەشەبا و باو بۆران و تۆڤ هەڵەکا و هەموو شتێ لە نێو ئەبات لە ڕەگ و ڕیشەوە گیانت دەر ئەکات ++++++++++++++++++++++