شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کێشکانی وڵات سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١٢/٢٦ - نووسین: سەعید سەدیق هیچ شتێ لە جێگەی خۆیا نەماوە؟ دنیامان گەلێک گۆڕاو و شێواوە کێشەکانی وڵاتم زۆر لەوە زیاترە کە زەوی بەمەترو ئاویش بەلیترە جادە و ڕێگا و بان زۆریان وێرانە داوو دەرمانیش بە پارەی گرانە کاڵاو خواردنیش گرانەو باسی ناکرێ پارەکەش نییە کەس دەستت ناگرێ پەروەردەی خوێندن هەر بەیەکجاری تێکچووە خوێندنیش بەزۆرو ئیجباری خاوەن پێداویست حاڵیان زۆر خراپە یارمەتی نادرێن دەنگیشیان کپە ئەرکی حوکمەتە کە خزمەتیان بکە ئەویش خەم ساردە و لێیان بێباکە بەڕاستی وەزع تێک چووە و گۆڕاوە هیچ شتێک لە جێگەی جاران نەماوە؟ ++++++++++++++++++++++