شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ڕێگە گرتن لە خەسڵەتە نا باوو نا بەجێ و ناشیرنەکان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١٢/٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق حەزەکەم ڕۆژێ خۆش بچمە دەرێ ڕێگای چیا بگرم هەروەک شاخەوانێ کۆمەڵێ کەرەسە لەگەڵ گۆچانێکی دەست و جانتای کۆڵە پشت کە تێدا بێ هەنێ تێشوی ڕێگە، کەل و پەل و خواردن و خواردنەوە هەر وەک شاخەوان کە ئەڕۆن بۆ شاخەوانی لەو ڕێگەیە ورد ورد ڕێکە بکەم بەرە و چیاکە لە چیاکەشدا کامە لوتکە بڵنترە لە هەموان ڕوو لەوێ کەم کە گەشتمە سەر لوتکەکە بێگومان لەوێ تەوژمە بای لێیە دەمەوێ ئەو تەوژمە بایانە ڕاگرم و پێیان بڵێم بڕۆن بەرە و ئاوایی و شار هەموو ئەوانەم بۆ بێنن کە خۆم مەبەستمە بەڵام لە قەراغی شارەوە دەستپێبکەن هەموو ئەوانەم بۆ بێنن کە زەوی و زارو مڵک و ماڵ و سامانی خەڵکیان زەوتکردوە و داگیرو دەست بەسەرا گرتوە تەنانەت ئەوەی پارەو خشڵ و زێڕیان لە خەڵک وەرگرتوە و بردووە و نایگێڕنەوە بۆ خاوەنەکانیان لەگەڵ ئەوانەی فێڵ و غەدر ئەکەن بەتایبەتی فرۆشیارانی ئاڵتون و زەڕەنگەری دوکانداری وشکە و تەڕە و بەقاڵی و قەساب و بازرگانی کەشاوەرزی مەڕداری و باخ و باخداری و لەگەڵ مەلای زیادەڕەو بەناشیرین باسکردنی ئافرەت و وتنی ئەو شتانەی لە ئایندانین خۆی هەڵی بەستون و باسیان دەکا بچن بەرەو مەیخانەکانیش لەوێ ئەو کەسانەم بۆ بێنن کە زۆریان خواردۆتەوە و زۆر مەستبون و ئاگایان لە خۆیان نەماوە و خەڵکی بێزارو ئازار ئەدەن ئەو سەرۆکانەشم بۆ بێنن کە درۆ لەگەڵ میللەت ئەکەن هیچ حسابێ بۆ گەل ناکەن و هەر بۆ خۆیان ئەژین پێڕی جاسوس و خۆفرۆشانیشم بۆ بێنن ئەو کوڕانەشم بۆ بێنن کە دایکیان دەرکروە و فڕیانداونەتە سەرجادە ئەو کوڕانەی کە باوکەکانیان بردۆتە خەڵوەتگەی پیری ئەو دراوسیانەشم بۆ بێنن کە خۆیان تێرن و پلە گۆشتی گەورە گەورە ئەخۆن بەبەر چاوی دراوسێکانیانەوە و ئاگایان لە دراوسێ برسی و هەژارەکان نیە ئەو کەسانەشم بۆ بێنن کە ژینگە پیس ئەکەن و بونەتە بارگرانی بەسەر زەویەوە وە کرێکارانی ژینگە پارێز ماندوو شەکەت ئەکەن ئەمانەی هەمویان کە باسم کردن جاری یەکەم و دووەم بەخشراون بەڵام ئەوانەی کارو کردەوە نابەجێ و ناڕەواو ناپەسندەکانیان زیاد لە دوو جار دووبارە کردۆتەوە هەمویان لە نێو گێژەڵوکەکانی خۆتانا بئاڵێنن و بۆم بێنن بۆ سەر ئەو لوتکەیەی کەوا منی لێم ئەوەی نەهات بەهێزو وژەی خۆتان پشتی بشکێنن منیش لێرە لە سەر ئەم لوتکە بەرزەیە چاوەڕیێان ئەکەم تا ئەیان هێنن و ئەیاندەنە دەستم منیش لە سەر ئەم لوتکە بەرزەیەوە فڕێیان ئەدەمە خوارەوە با هەپڕون بەهەپڕون ببن ئەو جار ئەزانن کە خواردنی ماڵی خەڵکی و درۆ و فڕوفێڵ تەڵەکە بازی و ساختەکاری دووزمانی و فریودان بەخراپ باسکردنی خەڵکی و جاسوسی حساب نەکردن بۆ خەڵکی و زەوتکردن و داگیر کردنی مڵکو ماڵی خەڵکی و خواردنی زۆر ناڕەوا و نابەجێیە، مەگەر هەر ئەو فڕێدانە خوارەوەیە کەمێک وە ئاگایان بێنیتەوە و بیانکاتە مرۆڤ بۆ ئەوەی بزانن کە خەڵک هەموو ڕۆژێک بریندار ئەکرێ و شکۆی ئەشکێ فڕێ ئەدرێ و جاسوسی بەسەرەوە ئەکرێ غەدرو زوڵم و فێڵی لێ ئەکرێ ئەچەوسێنرێتەوە ئەو کاتە ئەزانێت کە چی کردووە و ئێستا پەشیمانە؟ کە پەشیمان بونەوەش هیچ دادیان نادات و هیچ ڕێگەیەکیان بۆ ناگرێت لەم ژیانەدا؟ ++++++++++++++++++++++