شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئاو زۆری و بێ ئاوی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١٢/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق حوکمەتێ بێ مشوور بێ ئەبێ وەک وەی ئێمە بێ لە زستانان ئاو ئەتبا لە هاوینان ئاو نابێ حوکمەتێکی گەندەڵە چاری نیە هەر وا ئەبێ بۆو هەمووە ئاوە زۆرە چەن بەنداوێ دروسناکرێ کەچی ئەبینی بینا؟ چۆتە تەختی ئاسمانێ پارە بەگوێنی هەیە لە بەندا و خەرجناکرێ ئەدرێ بەگەشتی مەسول هەژاران بێبەش ئەکرێ پێم بڵێن حوکمەتی وا کوا بەکەڵکی فەرمان دێ تێبینی // لە هاوینان ئاو نیە و لە زستاناندا بەلافاو خەڵک ئەخنکێت و زەرەرو زیانێکی زۆر بەر خان و مڵکو ماڵ و ئۆتۆمبێلی خەڵک ئەکەوێت و لەگەڵ ئەوەشدا بەنداو دروست ناکرێت بۆ گلدانەوەی ئاوو ئەو هەموو ئاوە بەفێڕۆ ئەڕوات و هیچ سودی لێنابینرێت؟ ++++++++++++++++++++++