شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: نیشتەجێی مەرگ سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی نیشتەجێی مەرگم! ئەزانن بۆچی دڵ گرتوویە تەم؟ چوون ئەسووتا باڵی پەروانەی دڵم تەک گیانی شەم! شەم کە سووتا بوومەلەزە ئەیهەژێنێ بەردی دڵ شل ئەبێ ئەو تیکە بەردە و نەرم ئەبێ هەر چەشنی پەم! گەنجێ پێمی وت کە چۆنە و چی ئەڵێ عشق، من وتم: باسی چوونه! تا لە بەر چەم، خوێنی عاشق بێتە چەم! سەختە ئەو شۆخی بکا و پێت کا گەمە و پیتە خەنە تۆش بە گیان و جەرگی سووتاو هەر بکێشی دەرد و خەم! ساقی بۆچی ناڕژێنی مەی کە مست بم، مەستی دۆست مەست وەکوو زین هەڵبڕێژم داخی دووری و ئەسری چەم زین کە گریا زەرد دەبێ و ئەفڕێ لە بیری عاشقەکان سەوزی ژینی تاقه یار و دەردی عەشقی کاکە مەم [ئەو نەهاتن دەردە داخی ئەو نەهاتن دەردەها] یار لە ناسێح خۆی بە دوور ئەگرێ چلۆنە ڕاو و ڕەم ++++++++++++++++++++++