شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: خۆزگەم بە پار سەبارەت: نووسین: کارزان ‍ ئەم  بەهارەش وەک بەهاری پارنیە. وەی ڕۆژگار! بۆ یە پێشینیان دەڵێن( ئەوساڵەکە  خۆزگەم بەپار) گەرچی  دەورەی کوڕۆنا بوو و زەلزەلە و شەڕ، خۆ بەڵام ئێستە دەردیش کەمترە، دۆستانی ساڵان نین دیار ئاخ لە دەس جێ هێشتن و کۆچێ، بەرەو دوایی نیە! چۆن ڕفێقان  ڕۆیین و جێما، لەجێی پێیان، غوبار گەردی کۆچی سوارەکان وا چوون و شوێن پێیان نەما حەسرەتە بۆ شیعری  پیری و  وەرزی نەورۆز و بەهار ساقیا! سادەی دەخیلم تۆ نەبی غەم دەمکوژێ گوێمەدە واعیز. وەرن! موتریب ئەتۆش دەربێنە تار هەر لە مایەی زیرەکی زیندوو لەگەڵ دۆشاوی ڕەز ڕەزیەیێ چارۆکە هەولێریێ بە خاڵۆی ڕێبوار خۆ بەهار ساڵان لەگەرمێن تەیرەکان کۆچیان دەکرد مۆژدەهێن بۆ گوڵ و باخ وڕەز و بووس و کەنار ئەی خودا! بۆچی بەهارمان لێ بوە مەیدانی شەڕ جێگە شایی بۆتە، مۆڵی ورچ وگورگ و کەمتیار؟ دوست و دوژمن وا لەیەک ئاڵاوە هیچ فەرقیان نیە چارەکەی سوور و کراسی سەوز و پەلکەی زەردی یار هەڵپەڕینە شادەیە جامانەیەو ئاڵا و گڕە جێ نەماوە بۆ شیعر شیعریش هەموو بوونە شیعار تازە نەورۆز بۆتە هێما و سوور و خاکی وەک برا پشتی یەک دەگرن هەموو راست و چەپ و هەم شاخ وشار ناعیلاجین بێ موجەوویز ڕوو لە ئاسۆ کەین بڵێین خۆ ئەوان هەر نایەڵن برخیزو پیکی می  بیار ++++++++++++++++++++++