شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: چاوەڕێ سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی چاوەڕێم ڕوون بێتەوە چاوم بە ڕوخساری گەشت چاوەڕێم مەس بێتەوە گیانم بە گەرمایی لەشت چاوەڕێم پڕ تامی شیرینی لەبی تۆ مەززە کەم چاوەڕێم تۆ پێکەنی و من بوومە قوربانی و بەشت چاوەڕێم و چاوەڕێیی چاری چارەی قەت نەکرد بۆیە دایم شێعر ئەنووسم وا بە چێی چاوی ڕەشت چاوەڕێم و ئەم وشانەم بۆنی مەدحی تۆ ئەدا چەندە بێ پەروا خەیاڵم مەستە بۆ بۆنی وەشت چاوەڕێم و ڕێ لە چارەی ئەو چەمانە نابەسم چاوەکانت بەحری ڕەمڵە شێعرەکانم دابەشت چاوەڕێم و هەر نەهاتی بۆنی قابیزم ئەکرد کاتێ ناسیح عاشقت بوو مەرگی سەند بۆ باوەشت! ++++++++++++++++++++++