شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: تامەزرۆیی چەندە پێم خۆشە بەیانیان زوو پێش خۆر خۆم بدەم لە كوڵمەكانت بەیانی باش و ماچێكی گەردن دیاریم بێ لە بۆ گشت ڕۆژەكانت هەر وەكو شەونم لەسەر گوڵی ڕوت بمێنمەوە تا ئەتوێمەوە وشەی خۆشمەوێی بە هەزاران جار بە خەندە و چرپە بۆت بڵێمەوە من وەكو شەماڵ بە ئاواتەوەم فێنكایی بم بۆ گەرو و ناخت لەگەڵ خۆم بیبەم هەموو ناخۆشیت بەس گوڵی جوان بێ دیمەنی باخت ‎خۆزگە ئەم توانی چی شەویش هەیە ‎پەلكە زێڕینەی شادی تیا هەڵكەم ‎ دەستی ناسك و نەرمۆڵەت بگرم ‎بۆ باخی جوانی گشت دنیات ببەم ‎هەردەم بە هیوای ساتێكی وابووم ‎بتبەمە لوتكەی گشت كامەرانی ‎خەندەی لێوانت هەمیشەیی بێ و ‎قەت لێت ون نەبێ وا بە ئاسانی ‎وشەی پێنوسم گوڵی ڕەنگین بێ ‎بۆ تێڕوانین و نیگای چاوانت ‎زاخاوی مێشكی ماندوی تۆ بكا ‎تێكەڵ بێ لەگەڵ گشت خەونەكانت من و فریشتەی ئارامی خودا ‎كێ بڕكێمان بێ بۆ شادمانیت ‎چونكە تاكو هەم هەر تۆ شازادە و ‎مژدە هێنەری گشت كامەرانیت ‎چەن خۆشە جارێ زاری شیرینت ‎بڵێ ئەم شیعرە جوان و پاراوە ‎چونكە دیمەنی ڕوخساری منت ‎زۆر بە سادەیی بە سەریا داوە ++++++++++++++++++++++