شاعیر: لالۆ مەهابادی کتێب: هۆنراوەکان سەرناو: هەر چاوەڕێمە سەبارەت: نووسین: فەرزاد عەلی نیژاد گەرچی ڕێی سەفەرت دوورە هەر چاوەڕێمە دڵم لە لێدانی سوورە هەر چاوەڕێمە تاقەت ناهێنی مەجبوورە هەر چاوەڕێمە دڵم شکاندووی بمبوورە هەر چاوەڕێمە ماڵم وێران و خاپوورە هەر چاوەڕێمە هەر چاوەڕێمە یار هەرچاوەڕێمە گشت کاول و چولگەکان جێمە هەر چاوەڕێمە خۆشم نازانم لە کوێمە هەر چاوەڕێمە خۆشی و خەندەش قینی لێمە هەر چاوەڕێمە بۆ عەشقت خاکی ژێر پێمە هەر چاوەڕێمە دەرد و ئێش و ژان هەوێمە هەر چاوەڕێمە هەر چاوەڕێمە یار هەر چاوەڕێمە منم دێوانەکەی جاران هەر چاوەڕێمە بوومە پاشای دەردەداران هەر چاوەڕێمە تۆ خۆت دەمکەی بەردە باران هەر چاوەڕێمە بەجێ ماوم لە دڵداران هەر چاوەڕێمە نامۆ بووم لە کۆڕی یاران هەر چاوەڕێمە هەر چاوەڕێمە یار هەر چاوەڕێمە هەستێکی نامۆ دایگرتووم هەر چاوەڕێمە بەڵێنێکی درۆ ڕایگرتووم هەر چاوەڕێمە لە دووری تۆیە من مردووم هەر چاوەڕێمە سەرمای زستان سڕی کردووم هەر چاوەڕێمە ئازاری تۆ یەخەی گرتووم هەر چاوەڕێمە هەر چاوەڕێمە یار هەر چاوەڕێمە ++++++++++++++++++++++