شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: پیاو سەبارەت: نووسین: کۆچه ر تۆ سەیران و هەم تۆفانیت شەو چرای کڵپەی ئەحزانی منی و شەوێ زیندانی خاک تۆ تەوقی طلايى گەردنى زیبای خانمانی يان غل و زنجیری دەستەكانيت پیاو تۆ شەپۆلی ئارەزووەکانت هەم جوانیە و هەم ترساندن هەم پڕ هەست و هەم تووڕەیی ئارامیت پڕ له شێتییە و سەمای مەستانەت ژاوەژاوی مەیلەکانتە یان جاڕو جنجاڵی تەمەنه تۆ سەیران و هەم تۆفانیت شەو چرای کڵپەی ئەحزانی منی و شەوێ زیندانی خاک تۆ تەوقی طلايى گەردنى زیبای خانمانی يان غل و زنجیری دەسته كانيت تۆ جوانییەک سەرسوڕمانیت شەرابی ڕۆحی سەرگەردانیت ++++++++++++++++++++++