شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: جارێک لە خەونمدا مردم جارێک لە خەونمدا مردم بەرەو گۆڕستانیان بردم لە دوای بە خاک ئەسپاردنم ملائیکە بە جووت هاتن پرسیاری زۆریان لێ کردم بە ترس ۆ خۆفی زۆرەوە بە جوابی جۆراو جۆرەوە هەر چلۆنێ بێ جوابم داوە تا گەییشتە... پرسیارێکی زۆر تایبەتی! وتیان کوردە خۆشترین شوێن لەم جیهانە چ جێیەکە؟ ئەوەی بزانە منیش بە دەنگێکی بەرز بە جوابێکی جوان و تەرز وتم: خودا خۆی دەزانێ خۆشترین شوێن لەو جیهانە خاکی پاکی کوردوستانە ++++++++++++++++++++++