شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ مناڵانی کورد سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١١/٦ - نووسین: سەعید سەدیق وەرن مناڵانی کورد خێراکەن بە دەست و برد با هەموو تێکڕا بێژین ئێمە نەوەی دوا ڕۆژین با کوردستان جوانترکەین بە هیوا یەکدی پاککەین بیری نیشتیمانمان کەین ئاڵاکەمان بەرزۆکەین با دار و گوڵیش بنێژین لە ژینگە سود وەرگرین دایک و باوکمان خۆشبوێ ئێمە لە کوێین وان لەوێ ڕێزی مامۆستا بگرین لە سەر چاومانی دانێین چون مامۆستا مەشخەڵە؟ داینێین لە نێو ئەو دڵە با هەمومان هەوڵدەین لە خوێندنا کۆششکەین هەر خوێندنە وا ئەکا لە تاریکی دەرمان کا لە ژیانا ڕزگارمان کا ڕوناکی دەستەبەرکا تێبینی // ئەمە دووەم شیعرمە کە بۆ مناڵانم نوسیوە بەڕاستی دنیای مناڵان ئەو دنیا جوان و بێگەردەیە کە ناکرێ شاعیران لەو بوارەوە نەنوسن و ئەو دنیا جوانەی مناڵان فەرامۆش بکەن، بەهیوام ئەم شیعرە سود بەخش بێت بەتایبەتی بۆ مناڵان ++++++++++++++++++++++