شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: وەفای سەگ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١٠/٢٥ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق سەگ کە توخمێکە لە توخمی ئاژەڵ و ئێمە بە هیچی ئەزانین؟ دەبا پێتان بڵێم و با ئەوەش بزانن هەر چی ڕوداوە لە ئاسمانا ؟ لە سەر زەوی لە ژێر زەوی لە دەریا و ژێر دەریاشی لەگەڵا بێ سەگ هەستی پێ ئەکا و چاک ئەیزانێ زۆر جارانیش سەگەکان لە ڕوداوەکان خاوەنەکانیان ئاگادار کردوەتەوە یا خاوەنەکانیان ڕزگار کردووە سەگیش هەبووە خاوەنەکەی لەدەست داوە و بۆ ماوەیە لە سەر گۆڕی خاوەنەکەی لە گۆڕستان ماوەتەوە و جێی نەهێشووە کاممان لە ئێمە کە مرۆڤین ؟ لەگەڵ ئازیزانی ئەوەی کردووە بێگومان هیچ کەس؟ ئێستا پێم بڵێن لە مرۆڤ و سەگ کامیان بەوەفایە؟ کامیان ژیرو ئاقڵە و کامیان بە ئاگایە؟ تێبینی // دوا وێنەی هاچیکۆیە، سەگی دڵسۆزی ژاپۆنی ئاکیتا کە زیاتر لە ٩ ساڵ لە دەرەوەی وێستگەی شیبویا لە تۆکیۆ چاوەڕێی گەڕانەوەی وەستاکەی بوو دوای مردنی. (١٩٣٥) سەگ لە دۆخی دەرونی خاوەنەکەی تێدەگات ++++++++++++++++++++++