شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: ڤالانتاین گوڵی سوری من سوری لێوانتە ڤالانتایینم وەختی جێژوانتە کوا عەشق و ئەوین، ڕاز و دڵداری بەتەنها ڕۆژێ پێی دەکرێ کاری ‎هەر هێندەی دەڵێم کە ئەویندارم بە تیری عەشقت وا بریندارم نە کەس پەی دەبا بە ڕازی ناخم نەڕۆژێ ئەڕوا مەینەت و داخم بەڵام گیانەکەم هەر سات بت بینم ئاهێک دێتەوە بەر گیانی ژینم ‎لەبەر چاوان و فرمێسکەکانت نەمتوانی بێمە بەر دیدەکانت هەرچەندە دوور بم هەردەم لەلاتم وەک پۆشاک بەستەی قەد و باڵاتم پیرۆزبایی من ئەم شیعرە بوو بۆت خۆشیشم ئەوێی زۆر زیاتر لە خۆت ++++++++++++++++++++++