شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: شاری چۆلەوار سەبارەت: نووسین: کارزان نیگای چاوی بەڕەحم و دڵ، لە نێو یەک پادگان دیارە ئەوەی شادیت لەدڵ باوێ، بزانە هەر نیگای یارە لە دەنگی قومری و سێروو، لە عاسمان زوهرە گوێی کەڕ بوو کەچی هێشتا لە خەودان گشت جەحێڵ و پیری ئەمشارە! سەری سەودات هەبێ، بێ خەم بە، بازاڕ با قەپاتیش بێ ئەوەی گەر موشتەری دووکانی تۆ بێ، خۆی لە دوور دیارە ئەگەر نەتبوو هەدەف لەم هات و چوون و کووچە پێوانە لەژێر پێت دا شەقام و کووچە وێنەی شوێنی شامارە بەهاره وکێوی کوردوستان هەمووی هەر شاڵی سەیدانە ئەوەی وا خێڵی خۆشبەختە لە سەیری باغ و گوڵزارە بەتەنیا هەرمنم ئێستا لە دووی یارانی ڕۆیشتوو لە بەر چاوم تەماشای گوڵشەنیش هەر گوڵخەنی خارە هەزار خۆزگەم بەخۆتان لێرە حوکماتیش وەها شێوان وەکوو کەشتی شکاوی سەر شەپۆل هەر بانگ و هاوارە تکا کارانی عەممان سوارو پیادە گەینە ئیتالیا! کەچی سۆفی لەدووسێ لاوە کیشەو فیلی هەر سوارە ئەوەی وا دۆستی گیانی گیانیە هەر نایەتە هانات دروست بەرعەکسی جاران ئەو کەسەی وا دۆستە ئەغیارە کە ئاسۆ بێت و کارو موشکلی لای هاوەڵی باس کا خەریکی گووشیەو بازی برایان! جا ئەوەش کارە؟ ++++++++++++++++++++++