شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: هێدی بە سەبارەت: نووسین: بنار هێدی بە….. سەفەرمەکە ئاواتمان هێشتان لەژێر گرێی جادوو ڕاخراون نە لە ئایین و نە لە زانستدا باون لە دڵەڕاوکێن لە ڕاوەڕاون پێکەوە لە تەک خەونمان داپۆشراون، زیندە بەچاڵ فڕێدراون لەسەر تاوانباری کات بڕێکیان لەژێرخۆڵن ئەنفال کراون ئێمە هێشتان باخی عیشق و خۆشەویستیمان خۆشدەوێت، هیوامان زۆر و باڵندەکان دەنگەشەی ئاهەنگمان بۆ بنێرن، فالانتاین بگێڕین و سەمای مەستانە ببەستن ڕۆژی بەیان شادبکەین و باخچەی دڵان تەڕتەڕ دەکەین هێدی بە… وەک گۆرانی کۆن لەسەردەمی ئەمێستاکە خۆشم دەوێی تۆی کۆتری دەوری حەڕەم دوور لە ئاپۆرا تەنها تەوافی تۆم دەوێ هێدی بە…. تۆ ئۆغر بکەیت شیعر و پەخشان وڕک دەگرن! دەفتەری شیعرم دەشێوێ قەڵەم دەشکێ، فەرهەنگ دەدڕێ وەک کۆرپەڵەیەکی ساوا خۆ دەدوێنن ئۆقرە ناگرن، یەخە بەرنادەن ناسرەون دڵ داگیر دەکەن دێن و دەچەن جێی تۆ دەگرن ++++++++++++++++++++++