شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: من سەبارەت: بریتانیا - ٢٨/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق من هاوڕێ یەکم هەیە لەکوێ بم ئەویش لەوێیە؟ فریشتە نیە و جوان ترە پەری نیە شوخ و شەنگ ترە ڕوح نیە و سۆزدار ترە دڵ نیە و بەبەزەیی ترە ئاسمانی شین نیە کاڵ ترە ئەستێرە نیە درەوشاوە ترە خۆر نیە و بریقەدار ترە با نیە و بە هێز ترە باران نیە بەلێزمە ترە بەفر نیە و سپی ترە ئاو نیە و ڕوون ترە کانی نیە سازگار ترە بەهار نیە ڕازاوە ترە پەڕەی گوڵ نیە ناسک ترە وەنەوشە نیە گەشاوە ترە هەنگوین نیە شیرن ترە لیمۆو ڕێواس نیە مزر ترە وەفایی نیە و بەوەفا ترە کام بوکە جوانە لەو ڕازاوە ترە؟ ! ئەزانن ئەو هاوڕێ یەم کێ یە؟ ! ئەو هەمیشە بۆم پشتو پەنایە ئەو هێز و توانا و هەستمە هاوڕێ دڵسۆز خۆشەویسمە ئەو هاوبەشی ژیان و ژینمە ئەو هاوژینە خنجیلانەکەمە کە ناوی چنارە. تێبینی // ئەم هۆنراوەیە ئازادە (حوڕە)م بۆ ڕۆژی لەدایک بونی هاوسەرەکەم نوسی هیوادارم بەدڵی بێت. ++++++++++++++++++++++