شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: نازانم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١٠/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق نازانم باسی چیتان بۆ بکەم و لە کوێوە دەست پێبکەم؟ ! باسی جەنگ و کوشتارەکان یا باسی درۆ و بوختانەکان باسی چیتان بۆ بکەن کە دنیا یەک پارچە بۆتە خوێن؟ تاوان ڕق کینە بێویژدانی نایەکسانی نابەرابەری سوکایەتی و خوێن ڕشتن و وێرانکاری چیتان بۆ باسکەم باسی ئەو هەموو لاشانەی کە ڕۆژانە وەک ئاژەڵ سەرئەبڕێن و ئەکرێنە قوربانی یا باسی نادادی ئەو نادادیەی کە هەر ئەو کاتە سەری هەڵدا کە بەڕقەوە شمشێرەکان ئەسوان و دەمەزەرد ئەکران گەرم ئەکران و تیژ ئەکران تیژ ئەکران و ئامادە ئەکران بۆ شەڕو دووبەرەکی ئەمە لەسەر چی لەسەر شتێکی نادیار و بێ بەها و بێ واتا؟ باسی چیتان بۆ بکەم باسی سوڵتە و دەسەڵات یا باسی بەرژەوەندی و هێز و دەسەڵاتی خۆ سەپێن؟ چیتان بۆ باسکەم باسی ئەو ژن و کچانەتان بۆ بکەم کە کوژران خنکێنران و سوتێنران لە پێناوی شەرەف کە شەرەف هیچ ڕەنگێک و هیچ واتایەکیشی نیە؟ باسی چیتان بۆ بکەم باسی یەهود مەسیح ئیسلام و بوزیەت یا بیروو باوەڕەکانیتر ئەمانە هیچیان لە لە پێناو خوا و مرۆڤایەتیدا کار ناکەن کارناکەن؟ گەر لە پێناو ئەواندا کار ئەکەن کەی دڵی خوا و مرۆڤ بوون ئاوا شەڕان گێزە و ئەم هەمووکوشتن و سوتانە خنکان و فڕانە درۆو بوختانە نادادی و بێوژدانیە و ناپاکی و بوغزانەی تێدایە؟ ++++++++++++++++++++++