شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ ئۆجەلان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١٠/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق لە مرۆڤی سەر زەوی ناچی تۆ لە هەر هەمویان جیای لە نێو کوردا پێغەمبەری لە چیاکانا لوتکەی لە باخانا باخی هەناری لە هەناریشا دەنکی لە سروشتیەکانی ئاسمانا بەفریت و داباریوی کڕێوە و باو زریانی ڕەشەبا و باوو بارانی بارانی بەلێزمەی ڕەحمەتی هەورە گرمە و تریشقەی بەوری غەزەب ڕائەماڵی لەم دنیایە هەڵۆی لەو دنیاش بە هەشتی چەقەڵ و کەمتیارو سەکسارەکان کەڵبەی تیژیان لێ جیڕ کردی و قەپیان پیا کردی و هەڵیان لوشی هەڵیان لوشی و دایانیتەوە دەستی سەگی هار و گورگی ڕەش و برسی ئەوانیش بردیانی بۆ شوێنێ پڕ تاریکی شوێنێ ناخۆش ناوی ئیمڕاڵی بۆ تۆ جیاوازی نیە هەر شوێنێبێ ئاسمان سەر زەوی یا ژێر زەوی هەر بەهەگبەکەت کاریگەری لەوێش پەیامت هەیە و ئەبێت و بووە بە پەیامەکەشت جیهان سەرسام بووە پەیامەکەت هەموو دنیای تەنی دنیای تەنی بۆ مرۆڤ بوون و بۆ ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری. ++++++++++++++++++++++