شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: جانانە حاڵی ئەم دڵە گەر جستوجۆ دەکەی جانانە حاڵی ئەم دڵە گەر جستوجۆ دەکەی: مەشغوڵی ناڵەیە لە جودایی بە میسلی نەی چیهرەم کە پیش از این بە سەفا ڕەنگی لالە بوو ئێستە دەبا لە حینی خەزانا گرەو لە بەی چاوت لە بەزمی بادەکەشان بێت و عیشوە کا ناکەن بە ڕەسمی نەشئەیی مەستی هەوایی مەی غەم جەیشی سەلم و توورە ئەسەر ئیرەجی دڵم بۆ شۆڕشی وەغا و ئەلەم سینە بوو بە ڕەی سالم دەلیلە میسرەعی کوردی بڵێ بە یار ڕەحمەت برالە، بۆ کەی و جەورت هەتا بە کەی؟ ++++++++++++++++++++++