شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ژیان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١٠/٨ - نووسین: سەعید سەدیق ژیان ئەوەنە جوانە هەر لێی بڕوانە لە سەر ئەم جوانیەش ئەیکەن وێرانە هەر خۆی مرۆڤە کە دروستی ئەکا ئەشی شێوێنێ و لە ناوی ئەبا تێناگەم مرۆڤ ئا ئەوەی لە چی؟ بۆ چی وا ئەکا و ئەمەشی لە چی؟ ژییانی ئاوا هەرگیز سودی نیە گشت کار و فەرمان بۆ بەرژەوەندیە ئاخر چۆن ئەکرێت ئاوا نەزانبین؟ بۆ هەتا هەتا لەگەڵی بژین هەستەکەم زووە بۆ دەرکەوتنی وەک مانگی چواردە کە لێی بڕوانی ژیری مرۆڤ ڕۆژێ ئەگاتە شوێنێ هەر بەو کارەی خۆی سەری سوڕمێنێ ئەبینی ئاسمان دێتە سەر زەوی لە زەویشەوە بۆ ئاسمان ئەچی چی ئەستێرەیە وا لە ئاسمانە؟ بۆ ژییان ئەبێ گەلێ ئاسانە تەنیا خۆر نەبێ کە سوتێنەرە ناوێرین بچین چونکە خەتەرە؟ بۆ ئەوەش چارە ئەدۆزرێتەوە دژە ئاگرێ ئەبینرێتەوە تا ئێستا سودمان لە زەوی بینی لە بەرو بومی کە دەرمان هانی بەڵام پێی ئەچێ نەوت نەمێنێ ئەی مرۆڤ پێویستی لەکوێ ئەهێنێ بۆ فڕۆکە و ماشێن بۆ ئامێری تر لە خۆر ئەیهێنێ یا لە یەکی تر مرۆڤ تا ماوە هەرگیز ناوەستێ پێویستێکانی بەدەست ئەهێنێ بۆ ئەو گرنگ نیە لە هەر شوێنێبێ جا لە زەوی بێت یا لە ئاسمان بێ ئەوەی گرنگە مرۆڤە و هوشیاری تەنیا خۆیەتی لە نێو ئاگایی. ++++++++++++++++++++++