شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: یار بە لەنجەی شێوەیی ئاهووی خەتا و چینی هەیە یار بە لەنجەی شێوەیی ئاهووی خەتا و چینی هەیە بۆیە زوڵفی بۆنی میسکی چین و ماچینی هەیە لائەدا جارجار لەسەر ڕوخساری خۆی زونناری زوڵف تا بڵێن ئەو کافرەی بێ مروەتە دینی هەیە ڕووت ئەکەن تەشبیه بە ڕۆژ شێت و نەفامن ئافتاب کەی وەکوو تۆ سرکەیی و سەرپۆش و پۆشینی هەیە عەرزی حاڵم کرد وتم ڕەحمەت ببێ بۆچ ئەمکوژی؟ پێی وتم تۆ شێتی یار کەی ڕەحم و ئایینی هەیە؟ خۆزگە ئەمزانی کە ئەو شۆخی جەفا کردارە بۆچ وا لەگەڵ من دائیمە جەور و جەفا و قینی هەیە؟ ئەهلی عیرفان بێ شک و شوبهە بە گیان سەودای ئەکەن تێبگەن گەر وا کەمالی شیعری شیرینی هەیە ++++++++++++++++++++++