شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: بێ بێ با لە سایەی ئەویندا تێر بچێژین كەیفی خۆش ‎بە شەرابی مەستی چاوت دەڵ و دەرون بێتە جۆش ‎بێ هەتاكو هێزم ماوە تێر بكێشم نازەكەت ‎ئاشنابم من بە ئاواز و ناز و مەیلە تازەكەت ‎بێ هەتا دیسان بكێشم لەسەر دڵم شێوەكەت ‎پڕ بەدڵ بۆنی بكەم گەرد و تازە سێوەكەت بێ هەتاکو خۆت ببینی چەن بێ نازم لە دوریت ئەگەر منیش بەم جۆرەم بۆت تکام وایە لێم ببوریت ++++++++++++++++++++++