شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: کاتێک مردم کاتێک مردم ملائیکە هەڵیان گرتم بەرگی فریشتەیان دەبەر کردم بۆلای هەزاران فریشتەی دیکەیان بردم کە منیان دیت، بە تێکڕایی پرسیارێکیان لێ دەکردم وتیان: ئاخیرەکەی نەمان زانی تۆ ئایلانی یا ئالانی؟ وتم: شەڕی چیتانە هاوڕێیان مرۆڤێکم وەکوو ئێوە گرینگ نیە ناوم چیە گرینگ ئەوەیە کە کوردم بەڵێ، کوردم ++++++++++++++++++++++