شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: بڕیار سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بڕیارم دا لەمەو بەدوا عاشق خۆم بم، خۆم خۆش بوێت مێشکم عالەم فەرامۆش کات زارم بەس لە خۆم بدوێت بریارم دا دەستەکانم دەستی خۆم بگرێت و بووکشێت هەموو دەستێک بێگانە بێت تەنیا دەستی خۆم دۆستم بێت عاشقی چاوەکانی خۆم بم بو چرکێکیش تەریان نەکەم لە ناو دڵم دا گۆشێک بگرم جیگای کەسی دیکە نەکەم رووی خۆم بۆ کەس ناسورێنم تەنیا بۆخۆم خۆم دەدوێنم بێجگە لە خۆم و ناوی خۆم هەموو شتێک لە دڵم دەردێنم ++++++++++++++++++++++