شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: مناڵە چاو گەشەکان سەبارەت: ٩٦/٠٧/١٦ مناڵە چاو گەشەکان حاڵتان چۆنە بە قوربان کیژ و کوڕانی وریا دڵتان ڕوونە وەک دەریا من فیدای ڕۆحی پاکتان قوربانی تاک بە تاکتان ئێوە وەکوو پەپوولەن بە توانان و بە جولەن ماندوو نابن لە کایە پڕ ئینڕژین و مایە ئاقڵ و وریا و بە هۆش یاخوا قەت نەبن نەخۆش دەگرن ڕێزی موعەللیم ئێوەن منداڵی نەجیم دەرسەکان جوان دەخوێنن زرینگن، کەم ناهێنن بە قسەی دایک و باب دەکەن نەکا بە قسەی وان نەکەن ئەوڕۆ لە ئەو نێوەیە جێژنە، جێژنی ئێوەیە پیرۆز بێ ڕۆژی منداڵ ژیانتان قەت نەبێ تاڵ ++++++++++++++++++++++